کوردستانی

تائێستا نیوەی ئەوانەی لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون پەیوەندییان بە بەشەکانیانەوە کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تائێستا نیوەی ئەوانەی لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون پەیوەندییان بە بەشەکانیانەوە کردووە
مەودا میدیا-

وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکى گرنگ ئاراستەی وەرگیراوانى ئەمساڵى زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات و رایدەگەیەنێت هەر وەرگیراوێک تاکو هەفتەى داهاتو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکەى نەکات، بەپێچەوانەوە ناوى لە لیستى وەرگیراوانى ئەمساڵ دەسڕێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئاگادارییەکدا داوا لەسەرجەم وەرگیراوانى ئەمساڵى خوێندنى (2021-2022) دەکات، پێویستە تاکو سەرەتاى هەفتەى داهاتwو پەیوەندى بەو بەش و کۆلێژانە بکەن کە ناویان لە سیستمى وەرگرتن (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) گەڕاوەتەوە، چونکە بەپێ داتاکانى تۆمارى زانکۆکانى کوردستان کە لەبەردەست وەزارەتەکەماندایە، تاکو ئێستا کەمتر لە (50%)ى وەرگیراوان پەیوەندییان بە شوێنى وەرگیراواى خۆیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان کردووە".

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپاتیشدەکاتەوە، هەر وەرگیراوێک تاکو هەفتەى داهاتوو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکەى نەکات، بەپێچەوانەوە ناوى لە لیستى وەرگیراوانى ئەمساڵ دەسڕێتەوە و ناتوانێت دەست بە خوێندن بکات.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال