کوردستانی
سلێمانی؛ بە تۆمەتی فرۆشتنی مۆبایلی ساختە بە ئۆرجیناڵ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەڕێگەی فرۆشتنی مۆبایلی جۆری ئایفۆنەوە فێڵی لە هاوڵاتییان كردووە .
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەڕێگەی فرۆشتنی مۆبایلی جۆری ئایفۆنەوە فێڵی لە هاوڵاتییان كردووە .
ئەمڕ چوارشەممە 17ی تشرینی دووەم بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "دوای ئەوەی كە چەند هاوڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی كوردسات سكاڵایان تۆمار كرد لە دژی تۆمەتبارێك كە فیڵی لێكردوون بەوەی ئایفۆنی 13ی پرۆماكسی پێفرۆشتوون بە جۆری ئۆرجیناڵ، بەڵام ساختە بووە".
باسی لەوەشكردووە "بنكەی پۆلیسی كوردسات لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردووە و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت".
باسی لەوەشكردووە "بنكەی پۆلیسی كوردسات لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردووە و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت".
ئەوەشی خستووتەڕوو "لەئێستادا تۆمەتبار (ك ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا".
ر. ب
بیروڕا



