گێتی
ئەردۆغان بەم مەرجانە سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندان ئازاد دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نووسەرێكی تورك ئاشكرای دەكات رەجەب تەیب ئەردۆغان هەستی بەوە كردووە لە گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیادا ناتوانێت رێژەی 50+1ی دەنگەكان بەدەستبهێنێت، ئەوەشی روونكردووەتەوە لە هەوڵی رێككەوتنێكدایە لەگەڵ پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە.
پارتی داد و گەشەپێدان- ئەكەپە هەوڵەكانی خستوونەتە گەڕ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو مەرجەی كەوا بەربژێری سەرۆك كۆماری توركیا پێویستە لە گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنەكاندا رێژەی 50+1ی دەنگەكان بەدەستبهێنێت.
مستەفا بالبای، نووسەری دیاری توركیا لە نووسینێكدا دەڵێت "دەنگۆی ئەوە هەیە لە ئەنقەرە پرۆژەیەكی سیاسی هەبێت بەشێوەك حكومەت سەلاحەدین دەمیرتاش، سەرۆكی پێشووتری هەدەپە بە دوو مەرج ئازاد بكات".
ئەو نووسەرە باسی لە دوو مەرجەكە كردووە و وتوویەتی "یەكەمیان ئەوەیە سەلاحەدین دەمیرتاش خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری توركیا بەربژێر نەكات، مەرجی دووەمیش ئەوەیە دەستەبەری ئەوە بكات دەنگدەری كورد دەنگ نەدەنە هاوپەیمانێتی گەلی ئۆپۆزیسیۆن".
سەلاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی 2016ەوە لەلایەن حكومەتی توركیاوە دەستگیركراوە، سەرەڕای ئەوەی دادگای ئەوروپا بڕیاری ئازادكردنی داوە، بەڵام ئەنقەرە رەتیدەكاتەوە دەمیرتاش ئازاد بكات.
خ.غ