کوردستانی
هەواڵێکی بەپەلە لەسەر گێڕانەوەی کۆچبەران بۆ هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، بڕیارە سبەی 180 کۆچبەر لە بیلاڕوسیاوە بە شێوەیەکی ئارەزومەندانە بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک نووسیویەتی "گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە دەستیپێکرد، وابـڕیـارە سبەی رێکەوتی 18ی تشرینی دووەم یەکەمین کاروانی کۆچبەرانی وڵاتی بیلاڕوسیا کە ژمارەیان نزیکە 180 کۆچبەرن لەفڕۆکەخانەی مینسکی بیلاڕوسیا بگەڕێندرێنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوەڵەتی هەولێر".
ئاماژەی بەوەشکرد "پاشان ئەو کۆچبەرانەی دانیشتوی ناوەڕاست و خواروی عیراقن دەبرێنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بغدا".
ئەوە لەکاتێکدایە لە ئیستادا بە سەدان کۆچبەری کورد و عیراقی لەسەر سنوورەکانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە و لە دۆخێکی سەختدان، دەیانەوێت لەڕێگەی بڕینی سنووری پۆڵەنداوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا لە پێناو ژیانێکی شایستەدا، کە لە هەرێم و عیراق بەدەستیان نەهێناوە.
ر. ب

بیروڕا