کوردستانی
وەزارەتی کارەبای ھەرێم: رەوشی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، رەوشی کەمی کارەبا ئاساییدەکاتەوە و تا کۆتایی ئەمساڵیش چەند پڕۆژەیەکی راکێشانی گواستنەوەی کارەبا تەواو دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "لەبەر وەستانی چەند یەکەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا بەھۆی پڕۆسەی چاکسازی و روودانی گرفتی تەکنیکی، بڕی پێدانی کارەبا کەمبووەتەوە".
باسی لەوەشکرد "140 مێگاوات کارەبا لە وێستگەی خۆرمەلە زیاد دەکات و تا کۆتایی ئەم ھەفتەیەش یەکەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا لە وێستگەی خەبات بەکار دەخرێت و پڕۆژەی جێبەجێکردنی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت".
وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستووتەڕوو "تا کۆتایی ئەمساڵ چەند پڕۆژەیەکی دانانی وێستگەکانی مۆبایل و راکێشانی گواستنەوەی کارەبا تەواو دەکرێن".
ر. ب

بیروڕا