کوردستانی
سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسی دەستوور کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە سبەینێ سەرۆکایەتىی پەرلەمانى کوردستان و سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆببنەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت "لەبارەى پرسى دەستوور و كۆمیسیۆن و یاسای ھەڵبژاردنەكانەوە کۆدەبنەوە".
بڕیارە سبەینێ سەرۆکایەتىی پەرلەمانى کوردستان و سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆببنەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت "لەبارەى پرسى دەستوور و كۆمیسیۆن و یاسای ھەڵبژاردنەكانەوە کۆدەبنەوە".
ئەمڕۆ ئەو وادەیە کۆتایی هات کە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردبوو بۆ لایەنە سیاسییەکان دیاریکرد بوو کە داواى تێبینى و بۆچوونى ئەوانیان کرد بوو سەبارەت بە پرسى رەشنوسى دەستوور.
گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "بریارە سبەینێ پێنج شەممە دەستەى سەرۆکایەتىی پەرلەمان و سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە و لەبارەى پرسى دەستپێکردن بە نوسینەوەى دەستوور گفتوگۆی لەسەر بکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "هەروەها سەرۆکى فراکسیۆنەکان راو بۆچوونى خۆیان سەبارەت بە پرسى دەستوور دەدەنە دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان بۆ کاراکردنەوەى کۆمسیۆن و یاسای هەڵبژاردن".
ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی 4ی ئەم مانگە بۆ دروستکردنی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور، لە رێگەی سەرۆکی فراکسیۆنەکانەوە دوو هەفتە مۆڵەت درا بە حیزبەکان بۆ ئەوەی تێبینی خۆیان لەبارەی پێکهێنانی لیژنەکە و رەشنووسی دەستوور پێشکێشی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



