کوردستانی
بزووتنەوەی گۆڕان داوایەکی بەپەلە لە حکومەتی هەرێم دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بزووتنەوەن گۆڕان جەخت لەسەر ئەنجامدانی چاکسازیەکی ریشەیی لە شێوازی دابەشکردنی داهات، فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری، باشکردنی گوزەرانی هاوڵاتییان و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە هەردوو جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە و لەدوای کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "پێویستە حوکەتی هەرێمی کوردستان ھەموو توانا سیاسیی و ئیداری و کارگێڕی و مرۆییەکان بۆ رزگارکردنی ئەو کۆچبەرانەی کە لەسەر سنووری بلاڕوسیا-پۆڵەندا گەمارۆدراون بخاتە گەڕ تا ژیانیان لە مەترسی رزگاربکرێت".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "پڕۆژهی دروستكردنی دهستهی بهڕێوهبردنی بزوتنهوهی گۆڕان لهلایهن ههردوو جڤاتهتهوه پهسهندكرا، كه بۆ ماوهیهكی كاتی دروست دهكرێت و لیژنهیهكیش راسپێردرا، تا ئهندامانی ئهو دهستهیه دیاری بكات".
راگەیەندراوی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی و گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان:
ئەمڕۆ چوارشەمە ١٧ی١١ی٢٠٢١، هەردوو جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێکردنی دوا پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق، هەڵوێستەکردن لەسەر پرسی کۆچی گەنجان و هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوروپا و دۆخی ناوخۆیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە.
سەرەتا گفتوگۆ کرا لەسەر دوا پەرەسەندەکانی دۆخی سیاسیی عیراق و ھەرێم، بەتایبەت دیاردەی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان کە لەسەر سنووری وڵاتی بلاڕوسیا- پۆڵەندا لە دۆخێکی نەخوازراو و نادڵنیاییەکی زۆردا ئەژین. راستیەکی بەڵگە نەویستە، کە بە ھەند وەرنەگرتنی پاکێجەکانی چاکسازی بزوتنەوەی گۆڕان و هەوڵە بەردەوامەکانی لە پێناو گۆڕانکاریکردن لە شێوازی رێکخستن و دابەشکردنی داهات و سامانی گشتی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، هەروەها فراوانبوونی تۆڕەکانی گەندەڵی و لاوازی و کەمی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان ھۆکاری بنەڕەتین لە نەمانی متمانەی هاوڵاتییان بە دەسەڵات و سەرھەڵگرتنی سەدان گەنج و لاو و ھاونیشتیمانی، لە کاتێکدا ئەم کوتلە مرۆییە سامانێکی مرۆیی گرنگن بۆ گەشەپێدانی ژیانی سیاسیی و پێشخستنی وڵات.
بزوتنەوەن گۆڕان جەخت لەسەر ئەنجامدانی چاکسازیەکی ریشەیی لە شێوازی دابەشکردنی داهات، فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری، باشکردنی گوزەرانی هاوڵاتییان و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکاتەوە. ھاوکاتیش بەکارھێنانی ھەموو توانا سیاسیی و ئیداری و کارگێڕی و مرۆییەکان بۆ رزگارکردنی ئەو کۆچبەرانەی کە لەسەر سنوری بلاڕوسیا-پۆڵەندا گەمارۆدراون و تا ژیانیان لە مەترسی رزگاربکرێت.
بەشێکی تری کۆبوونەوەکە، پەیوەست بو بە دۆخی رێکخراوەیی بزووتنەوەی گۆڕان. بۆ ئەو مەبەستەش ھەردوو جڤاتی نیشتیمانی و گشتی دیدگایەکی هاوبەشیان پێکەوە گەڵاڵەکرد بۆ خۆڕێکخستنەوە و بەخۆداچونەوەی بزوتنەوەکە و راگەیاندنی ئاشتەوایی گشتی لەگەڵ ھەموو ئەو کەس و ھەڵسوڕاو و گۆڕانخواز و دەنگدەرانەی کە پێشتر کاریان لەگەڵ گۆڕان کردووە و ئێستا بە ھەر ھۆکارێک دوورکەوتونەوە.
لە دواین تەوەریشدا، پڕۆژەی دروستکردنی دەستەی بەڕێوەبردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە لایەن هەردوو جڤاتی نیشتیمانی و گشتیەوە پەسەندکرا، کە بۆ ماوەیەکی کاتی دروست دەکرێت و ئەرکەکانی بریتی دەبێت لە ئیدارەدانی بزوتنەوەکە و پێداچونەوە بە گوتاری سیاسی و میدیایی و ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی نیشتیمانی. بۆ دیاریکردنی ئەندامانی ئەو دەستەیەش، هەر دوو جڤات گروپێکی پێنج کەسیان راسپارد کە هەستن بە ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئەو ھەڵسوڕاوە دیارانەی کە ئامادەن لە قۆناغی خۆڕێکخستنەوەی گۆڕاندا لە بزوتنەوەکەدا کار بکەن.
ر. ب

بیروڕا