کوردستانی
کاتی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران بارین راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کەشناسێکی عیراقی پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران بارین دەکات، بە وتەی ئەو شەپۆلەکە لە رۆژی هەینییەوە دەستپێدەکات.
کەشناسێکی عیراقی پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران بارین دەکات، بە وتەی ئەو شەپۆلەکە لە رۆژی هەینییەوە دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2021 سادق عەتییە، کەشناسی عیراقی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاند "بەهۆی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەک لە ئەوروپا بۆ ناوچەکە، پێشبینی دەکرێت ئێوارەی رۆژی هەینی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین روو لە زۆربەی پارێزگاکانی عیراق بکات، لەناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانیش ئەگەری بەفربارین هەیە".
باسی لەوەشکردووە "بەگوێرەی پێشبینییەکان ئێوارەی رۆژی دووشەممەی داهاتوو کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپستۆیە کۆتایی دێت و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە ".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



