کوردستانی

ئەو خانووانەی بەشێوەی زیادەڕۆ دروستکراون تاپۆ دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو خانووانەی بەشێوەی زیادەڕۆ دروستکراون تاپۆ دەکرێن
مەودا میدیا-

قایمقامی هەڵەبجە داوا لەو هاوڵاتییانە دەکات کە پێش رێکەوتی 31/12/2020 خانوویان بە شیوەی زیادەڕۆ دروستکردووە سەردانی قایمقامییەت بکەن بەمەبەستی بەخاوەنکردنی ئەو خانووانە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نووسراوێکی فەرمیدا کە واژۆی نوخشە ناسیح، قایمقامی هەڵەبجەی لەسەرە هاتووە " داوا لە هاوڵاتییانی سنووری شارەوانی هەڵەبجە دەکەین کە تا پێش رێکەوتی 31/12/200 خانووی نیشتەجێبوونیان بەشێوەی زیادەڕۆ دروسکردووە بەزوترین کات سەردانی قایمقامییەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە بکەن بەمەبەستی پێشکەشکردنی داواکاریی بەخاوەنکردن، لەگەڵ پێشکەشکردنی هەموو ئەو بەڵگە پێویستانەی کە بەپێی یاسا داواکراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "هەر هاوڵاتییەک لەماوەی دیاری کراوای یاساکەدا داواکاری پێشکەش نەکات مافی بەخاوەنکردنی نامێنت و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ زیادەڕۆییەکەی دەکرێت".


ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال