کوردستانی

جوتیار عادل: لە 95% ئەو کۆچبەرانە گەڕاونەتەوە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن

مەودا میدیا - سلێمانی |


جوتیار عادل: لە 95% ئەو کۆچبەرانە گەڕاونەتەوە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکەم کاروانی کۆچبەران لە سنووری بیلاڕووسیاوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و عیراق،  وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت لە 95% ئەو کۆچبەرانە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "کۆچبەران بوونەتە قوربانی دەستی قاچاغچی کە بە مەبەستی قازانجی مادی و بازرگانی سیاسی ئەو کارە دەکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "431 کۆچبەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2021  دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و عیراق کە لە 95% ئەو کۆچبەرانە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن، هەروەها ناونووسین بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران بەردەوامی هەیە".

ئاماژەی بەوەشكرد "لیژنەیەکی باڵا پێکهێنراوە بۆ دەستگیرکردنی قاچاغچی تائێستاش نزیکەی 10 کەس دەستگیرکراون بە تۆمەتی کاری قاچاغچیکردن، هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو کارێک دەکات بۆ خوشگوزەرانی هاوڵاتییانی هەرێم".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال