کوردستانی

بڕیارێکی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەرچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەرچوو
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کەرکوک ئاشکرای کرد کە ئەو کەسانەی خاوەنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتان ئێستا دەتوانن بێن ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن، ئاماژەی بەوەشکرد تەنها 60 رۆژ دیاریکراوە.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژانەوانیدا راگەیاند "لە کەرکوک دەست دەکرێت به‌ جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 48ی یاسای بودجه‌ی ساڵی 23ی ساڵی 2021 کە تایبەتە بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو بڕیارە تا ماوەی 60 رۆژ بەردەوام دەبێت، پێویستە خاوەنی یەکەمی ئۆتۆمبێلەکە ئامادەیی هەبێت لەکاتی تۆمارکردنی و هەروەها ئەوانەشی دانیشتووی شارەکانی دیکەن دەتوانن لە شوێنەکانی خۆیان پشکنینی گومرگی و ئۆتۆمبێلەکەیان بکەن، ئینجا سەردانی هاتوچۆی کەرکوک بکەن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال