کوردستانی
لەم پارێزگایەی هەرێم شەڕ روویدا و دوو کەس کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوێک بڵاوکردەوە کە دوو کەسی تیادا کوژراوە و رایدەگەیەنێت لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل بووە رووداوەکە.
لە روونکردنەوەکەی پۆلیسی هەولێر هاتووە "دوای ئەوەی ئەمشەو پێنجشەممە رێکەوتی 18/11/2021 هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە کە شەڕێک لە شەقامی (100 مەتری) نزیک فڕۆکەخانە روویداوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی (ح. ج. م) و (و. ح. ا) لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی چێشتخانەیەک کوژراون".
ئاماژە بەوەشکراوە "تیمەکانی پۆلیس لە ئێستادا لە شوێنی ڕووداون و دوای لێکۆڵینەوەی ورد، زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە".
س،ر

بیروڕا