کوردستانی
هەولێر؛ لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل شەڕ روویدا و دوو کەس برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی لە شارى هەولێر لەسەر راگرتنى ئۆتۆمبێل لە ناو بازاڕى نیشتیمان شەڕ روویدا و دوو کەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینی لە شارى هەولێر لەسەر راگرتنى ئۆتۆمبێل لە ناو بازاڕى نیشتیمان شەڕ روویدا و دوو کەس بریندار بوون.
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەمڕۆ هەینى 19ی تشرینی دووەمی 2021 لە بازاڕى نیشتیمان لەنێوان خاوەن پارکى ئۆتۆمبیلەکانى ئەو ناوچەیە و دەستگێڕەکانى ئەو ناوچەیە لەسەر راگرتنى ئۆتۆمبیل شەڕ دروستبووە.
مەودا میدیا زانیویەتی لە شەڕەکەدا دوو کەس بریندارە و برینى یەکێکیان بە فیشەکە و ئەوەى دیکەیان بە چەقۆ بووە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە شەوی رابردووەوە ئەمە دووەم حاڵەتی روودانی شەڕە لە نێوان هاوڵاتییان لەسەر راگرتن و پارککردنی ئۆتۆمبێل، لە شەڕێکی هاوشێوەدا شەوی رابردوو لە شاری هەولێر دوو کەس کوژران.
ر. ب
ئەوە لەکاتێکدایە لە شەوی رابردووەوە ئەمە دووەم حاڵەتی روودانی شەڕە لە نێوان هاوڵاتییان لەسەر راگرتن و پارککردنی ئۆتۆمبێل، لە شەڕێکی هاوشێوەدا شەوی رابردوو لە شاری هەولێر دوو کەس کوژران.
ر. ب
بیروڕا



