عیراقی
کاتی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاەدنەکانی عیراق دیاری‌کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، گۆڕانكاری ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌دوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ چه‌ند وێستگه‌یه‌كی ده‌نگدان، په‌یوه‌سته به بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی دادوه‌ری و هه‌فته‌ی داهاتووش بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
لە راگەیەندراوێکدا حه‌سه‌ن سه‌لمان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه جه‌ماوه‌ریه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند "له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی یاساییدا، كۆمسیۆن سه‌رجه‌م سكاڵاكانی پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی دادوه‌ری كردووه، ژماره‌ی سكاڵاكانیش گه‌یشتووه‌ته زیاتر له هه‌زار سكاڵا كه به‌دواداچونیان بۆ كراوه".
ئاماژەی بەوەشكرد "شه‌ش تانه له‌ئێستادا گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه و به‌پێی بڕیاری كۆمسیۆن كاری یاساییان لەسەر ده‌كرێت، كه ڕه‌نگه پێویستی به‌كاتێكی دیاریكراوی كه‌م هه‌بێـت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌و تانانه‌ش یه‌كلابكرێنه‌وه، وتیشی، گۆڕینی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌نده به‌بڕیاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی پێداچونه‌وه و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی بۆ ئه‌و سندوقانه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركرابوو، بڕیاری كۆتاییش له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دادوه‌ریه‌وه ده‌رده‌چێت".
هاوکات سه‌باره‌ت به‌واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق كه له 10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگەیاند "هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌فته‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌ناوه‌ڕاستی هه‌فته یاخود كۆتاییه‌كه‌ی ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێن".
ر. ب