کوردستانی
خێزانێكی كورد گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پۆڵەندا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
چالاكوانێکی کوردی نزیك سنووری پۆڵەندا و بیلاڕوسیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی خێزانێكی كورد گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پۆڵەندا كه ماوه‌ی 15 رۆژ بوو، په‌یوه‌ندیان نه‌مابوو.
ره‌گه‌ز كه‌مال، چالاكوانێی کوردی نزیك سنووری پۆڵندا و بیلاڕوسیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوک نووسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ هه‌ینی خانه‌واده‌یه‌كی دیكه‌ی كۆچبه‌ری كورد كه خه‌ڵكی سلێمانین، گه‌یشتنه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پۆڵه‌ندا، ماوه‌ی 15 رۆژبوو په‌یوه‌ندیان نه‌مابوو".

ئاماژەی بەوەشكردووە "ژنه‌كه ناوی كانی سامانه و منداڵه‌كه‌شیان ناوی ئه‌نه‌سه، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی كاوه له‌لای سه‌ربازانی پۆڵەندا ده‌ستبه‌سه‌ره، كانی سامان ناتوانێت به‌باشی بڕوات، قاچ و ده‌ستی و جه‌سته‌ی برینی هه‌یه".
باسی لەوەكشردووە "پێشتریش گه‌نجێكی دیكه‌ی كورد به‌ناوی شاهید، دۆخی ته‌ندروستی تێكچوبوو، له‌هۆش خۆی نه‌مابوو، له‌ئێستادا له‌هه‌مان نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و خێزانه كورده‌یه و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت".
پێشتریش، ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران رایگه‌یاندبوو، نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار په‌نابه‌ر له‌سه‌رتاسه‌ری بیلاڕوسیا هه‌ن كه زۆرترینیان خه‌ڵكی عیراق و هه‌رێمی كوردستانن، له‌و ژماره‌یه‌ش سێ بۆ چوار هه‌زار كۆچبه‌ر له‌سه‌ر سنوورن.
ر. ب

بیروڕا