کوردستانی

یەکێتیی پیاوانی کوردستان: لە 10 مانگدا توندوتیژی بەرانبەر 463 پیاو کراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتیی پیاوانی کوردستان: لە 10 مانگدا توندوتیژی بەرانبەر 463 پیاو کراوە
مەودا میدیا-
 
سەرۆكی یەكێتیی پیاوانی كوردستان لە رۆژی جیهانیی پیاواندا رایگەیاند، لە 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 463 پیاو لە هەرێمی کوردستان توندوتیژییان بەرانبەر کراوە و شەش پیاویش کوژراون.

ئەمڕۆ هەینی 19ی تشرینی دووەمی 2021 بورهان عەلی، سەرۆكی یەكێتیی پیاوانی كوردستان لە رۆژی جیهانی پیاواندا بە مەودا میدیای راگەیاند "پەیامم بۆ ئافرەتان و پیاوان ئەوەیە کە هەوڵبدەن بە لێکتێگەیشتن کێشەکانیان چارەسەربکەن، چونکە خێزان بنەمای کۆمەڵگەیە و خێزانی دروست و ئەوەی لە ئاشتیدا دەژی و سەقامگیرە کۆمەڵگەیەکی تەندروست دروستدەکات، بۆیە گرنگە ژنان دۆخی پیاوان و ئەرکی قورسیان رەچاوبکەن و هەوڵبدەن باری سەرشانی پیاوان سووک بکەن و هاوکاریان بن".
 
ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی ئامارەکان کە لە لق و نووسینگەکانمانەوە بەدەستمان گەیشتووە، لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی 2021دا ژمارەی ئەو پیاوانەی توندوتیژییان بەرانبەرکراوە  463 بووە، هەروەها شەش پیاو لەو ماوەیەدا لە لایەن ژنانەوە کوژراون"، سەبارەت بە هۆکاری توندوتیژییەکان دژی پیاوان وتی " هۆکاری توندوتیژییەکان زۆرن، لەوانە کێشەی دارایی، لاوازی دەسەڵاتی دادگە و دادوەری، زاڵبوونی بیرکردنەوەی خێڵەکی و نەبوونی لێکتێگەشتین لە نێو خێزانەکان".
 
ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی 19ی تشرینی دووەم بە رۆژی جیهانیی پیاوان وەکو رێزلێنانێک بۆ رۆڵی پیاو لە کۆمەڵگە دەستنیشانکراوە، ئەو رۆژە یەکەمجار لە ساڵی 1999 دیاریکرا کاتێک لە ترێنداد و تۆباگۆ ئەم رۆژە دیاریکرا و دواتر پەڕیەوە بۆ ئوسترالیا، ئەمەریکا، کەنەدا، روسیا، ئیتاڵیا و چەندین وڵاتی دیکە و ئێستا 85 وڵات بە فەرمی ئەو یادە دەكەنەوە.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال