کوردستانی
"بافڵ تاڵەبانی بڕیار لەبارەی کاندیدی سەرۆک کۆمارەوە دەدات"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند ئەوەی دواجار بریار دەدات کێ دەبێتە کاندیدی یەکێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار بافڵ تاڵەبانییە.
ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "باشترە پارێزگاری كەركوك بۆ یەكێتی بێت، چونكە ئێمە بۆیە داوای پۆستی پارێزگاری كەركوك دەكەین، چونكە زۆرینەی كوردی شاری كەركوك یەكێتین، بۆ چارەسەری ئەو گرفتەی ئێستا كە ئیدارەی شارەكە بەدەست عەرەبێكی شۆڤێنییەوەیە".
ناوبراو سەبارەت بە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکردووە "هێشتا ڕوون نەبووەتەوە كام كەسایەتی دەبێتە بەربژێری یەكێتی نیشتمانی، پاشان بەربژێری نەتەوەی كورد".
"جەختیشی كردەوە، دواجار بافڵ تاڵەبانی وەكو سەرۆكی یەكێتی، بڕیار لەسەر كاندیدی هەموو یەكێتییەكان دەدات" ستران عەبدوڵڵا وای ووتووە.
ب.م
بیروڕا



