گێتی

سەرۆکی دوو حزب و شارەوانییەکە و دەیەوێت پۆستێکی تریش وەربگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی دوو حزب و شارەوانییەکە و دەیەوێت پۆستێکی تریش وەربگرێت
مەودا میدیا-

کچی سەرۆکی فلیپین، لە ئێستادا سەرۆکایەتی دوو پارتی سیاسیی دەکات و دەیەوێت خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی وڵاتەکەشی کاندید بکات.

سارا دوتریتی، کچی سەرۆکی فلیپینە، ئەو ئێستا سەرۆکایەتی هەردوو پارتی سیاسیی، پارتی هاوپەیمانیی هەرێمی لەپێناو گۆڕانکاریی و پارتی دیموکراتە مەسیحی و موسڵمانەکان دەکات.

سارا ئێستا بێجگە لە سەرۆکایەتی ئەو دوو حزبە سەرۆکایەتی شارەوانیی دافاو دەکات و ئامانجی بەدەستهێنانی پۆستێکی باڵاتریشی هەیە.

سارا دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2022ی سەرۆکایەتی فلیپین خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی فلیپین کاندید بکات.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب