کوردستانی
ئەو کتێبەی لە پێشەنگاکەی سلێمانی قەدەغەکرا باسی چی دەکات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پێشەنگای نێودەوڵەتیی سلێمانی قەدەغەکردنی فرۆشتنی کتێبیکی راگەیاند کە چاوپێکەوتنێکە لەگەڵ سوڵتان هاشمی وەزیری بەرگری عیراق لەسەردەمی سەدام حسێندا.
سوڵتان هاشم لە کتێبەکەدا نکوڵی لەوە دەکات کە لە پرۆسەی ئەنفالدا خەڵیان زیندەبەچاڵ کردبێت و دەڵیت "ئەو ناوچانەی پرۆسەکەیان تێدا ئەنجامدراوە کەسیان تێدا نەژیاوە".
ناوبراو باس لەوەش دەکات کە هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت حکومەتی عیراق چەکی کیمیاوی بەرانبەر گەلی کورد بەکارهێنابێت.
ناوەڕۆکی کتێبەکە کە لە چاوپێکەوتنێکەوە وەرگیراوە، بە گشتی باس لەو شەڕانە دەکات کە حکومەتی عیراق لەسەردەمی سەدامدا ئەنجامیداوە.
ب.م
بیروڕا



