گێتی

ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی بیانییدا گرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی بیانییدا گرت
مەودا میدیا-

میدیاکانی ئێران بە پشتبەستن بە راگەیاندنی هێزی دەریایی ئەو وڵاتە، هەواڵی دەستبەسەرکردنی کەشتییەکی بیانییان بڵاوکردووەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە کەشتییەکە جۆرە مادەیەکی دزەپێکراوی هەڵگرتووە و ئێستا کەشتییەکە و مادەکە و سەرجەم ستافی کەشتییەکە دەستبەسەرکراون.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردووەتەوە کەشتییەکە 150 هەزار لیتر لە مادەی مازوتی تێدا بووە.

تائێستا کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە و ناسنامەی تیمی ناو کەشتییەکە ئاشکرا نەبووە و دیار نییە خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کام وڵات.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب