کوردستانی

کچێکی رۆژهەڵات لەلایەن ئیتڵاعاتەوە دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کچێکی رۆژهەڵات لەلایەن ئیتڵاعاتەوە دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

ریکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند دووشەممەی رابردوو بنکەی ئیتڵاعاتی لە سەردەشت کچێکی گەنجی بە ناوی شەرارە دەستگیرکردووە.

بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوەکە ئەو کچەی کە دەستگیرکراوە ناوی شەرارە ئیسماعیلیە و تەمەنی 17 ساڵە و دانیشتووی سەردەشتە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردن و لێپێچینەوەیەکی زۆر، شەرارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئازاد کراوە.

ئەو تۆمەتەی خراوەتە پاڵ کچە گەنجەکە، بریتییە لە بوونی پەیوەندی لەگەڵ ئەو حزبە کوردیانەی کە خەباتی چەکداری ئەنجامدەدەن.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan