کوردستانی
پۆلیسی هه‌رێم مەرج بۆ چاوپێكه‌وتن و وه‌رگرتنی لێدوان له وته‌بێژه‌كانی پۆلیس دیاریده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، سه‌رجه‌م وته‌بێژه‌كانی پۆلیس له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان لێدوان بده‌ن و چاوپێكه‌وتن بكه‌ن، به‌ڵام به‌مه‌رجێك پێشتر ره‌زامه‌ندی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه وه‌ربگرن.
لە روونکردنەوەیەکدا بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ھەرێم رایگەیاند "سەبارەت بەوەی کە بۆ ھیچ وتەبێژێک نییە چاوپێکەوتن بۆ ھیچ کەناڵێکی راگەیاندن ئەنجام بدات، ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە و ھەمیشە دەتوانن گشت وتەبێژەکانی پۆلیس لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لێدوان بدەن و چاوپێکەوتن بکەن لەگەل کەناڵەکانی راگەیاندن بینراو و بیستراو، بەڵام بە مەرجی وەرگرتنی رەزامەندی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ھەرێم پێش ئەنجام دانی چاوپێکەوتنەکە بۆ رێکخستنی ئیش و کارەکانمان لە بواری راگەیاندن و رەچاوکردنی دیسپلینی سەربازی".
ئاماژەی بەوەشکردووە "سەبارەت بە ھەواڵی کە تەنھا ھاوکاری کەناڵی کوردستان 24 بکرێت، ئەمەشیان دوورە لە راستییەوە، ئێمە وەکو بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ھەرێم ھەر نووسراوێکی فەرمی پێمان بگات لە ھەر کەناڵێکی راگەیاندنەوە بۆ ئەوەی دەزگاکانی پۆلیس ھاوکاریان بن لە بەرنامەیەکی تایبەتدا ئێمە لاریمان نییە بە مەرجێک بەرنامەکە سوود بە کۆمەڵگە بگەیەنیت وە خزمەت بە تاکی کۆمەڵگە بکات دوور لە ئینتیمای حیزبی و شێواندنی ئەرک و ماندووبوونی ھێزەکانی ئاسایشی ناوەخۆ".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پۆلیسی هه‌رێم راشیگه‌یاند "ھیوادارین گشت كه‌ناڵه‌كان و میدیای كوردی زیاتر له بابه‌ته‌كان بكۆڵنه‌وه و بگه‌نه بنچینه‌ی ھه‌واڵی راسته‌قینه پێش بڵاوكردنه‌وه‌یان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و په‌یجی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان".
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر له‌نوسراوێكدا كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، لیوا تارق ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌رێم سه‌رجه‌م وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیس له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه نابێت به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی به‌شداری له‌چاوپێكه‌وتن و به‌رنامه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن (بینراوه و بیستراو) بكه‌ن.
ر. ب

بیروڕا