کوردستانی
وەزیری بەرگریی ئەمەریکا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ پێشمەرگە دووپاتکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی ئەمەریکا کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری بەرگریی ئەمەریکا پشتیوانیی خۆی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دووپاتکردووەتەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی ئەمەریکا کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری بەرگریی ئەمەریکا پشتیوانیی خۆی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دووپاتکردووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە لە پەراوێزی کۆڕبەندی دایەلۆگی مەنامە لە بەحرەین، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی وەک شەڕی دژی داعش و رێککەوتنی شنگال و دیالۆگی ستراتیجی ئەمەریکا و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
هاوکات لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا، جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، هاوبەش و هاوپەیمانێکی گرنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا و دووپاتیشیکردەوە کە ئەمەریکا، بەردەوامدەبێت لە پشتگيریکردنی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمەریکای کردووە و جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و هەبوونی هاوئاهەنگیی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کردووەتەوە .
ر. ب
بیروڕا



