کوردستانی
کارەبای بەردەوام بۆ ئەم بەشەی شاری سلێمانی دابیندەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا کارەبای بەردەوام بۆ شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دابینبکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 20ی تشرینی دووەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی پرۆژەی بە ژێرزەویکردنی under ground ی کارەبای بەردەوامی شەقامی مەلیک مەحمودی بەسەرکردەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "پرۆژەی دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ تۆڕی روناکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکان کە جگە لە بەخشینی سیمایەکی جوان بە شەقامەکە، کاریگەری زۆری دەبێت بۆ سەلامەتی شۆفێران، هەروەها لە ئێستادا%70ی شەقامەکە کارەبای بەردەوامی بۆ دابینکراوە و بەم نزیکانەش هەمووی تەواو دەبێت".
شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود سەرەکیترین شەقامی سلێمانییە و بووەتە یەکێک لە رەمزەکانی شار و شێوەیەکی بازنەیی هەیە، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغییەکانی ناوشار.
ر. ب

بیروڕا