کوردستانی
نوێترین لێدوانی پۆڵەندا لەسەر وەرگرتنی کۆچبەران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری بەرگریی پۆڵەندا رایگەیاند، رێگە لە هاتنەناوەوەی کۆچبەران دەگرن بۆ وڵاتەکەیان و ئەو دۆخەش درێژە دەکێشێت و رەنگە چەند مانگێکی دیکە بەردەوامی هەبێت و لەم ماوەیەدا چەندین هەوڵی دیکەی دزە كردنە خاكی وڵاتەكەیان لە بیلاڕوسیاوە لەلایەن كۆچەرانەوە تۆماركراوە.

میدیاکانی پۆڵەندا ئەمڕۆ شەممە 20ی تشرینی دووەمی2021 بڵاویانکردەوە ماریۆش بلاشاك، وەزیری بەرگریی پۆڵەندا رایگەیاندووە"شەوی رابردوو وەك شەوەكانی پێشتر چەندین هەوڵی دزە كردنە ناو سنوورەكانی پۆڵەندا لە بیلاڕوسیاوە لەلایەن كۆچەرانەوە تۆماركراون، دەشڵێت، ئێستا كۆچبەرەکان تەكتیكی نوێ بۆ دزە كردن بەكاردەهێنن بۆ هاتنەناو خاکی پۆڵەنداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "كۆچەران تەكتیكی نوێیان گرتووەتەبەر و لە رێگەی گروپی بچوك بچوك و لە چەند لایەكەوە هەوڵی دزە كردن دەدەن، گەورەترین گروپیان 200 كەس بوون و گروپەكانی دیکە بچووكتر بوون، وتیشی، بیلاڕوسیا رێنمایی كۆچەران دەكات بۆ دزە كردن و ئەو كێشەیەش بۆ چەندین مانگ بەردەوام دەبێت و هێزەكانی پاسەوانی سنوور ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەموو حاڵەکاتێک".
یەکێتی ئەوروپا بیلاڕووسیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە لێشاوەکەی دروستکردووە بۆ فشارخستنەسەر یەکێتییەکە و تۆڵەکردنەوە لەو سزایانەی بەسەریدا سەپاندووە سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن سەرۆکی بیلاڕووسیاوە.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا