کوردستانی

وەزارەتی رۆشنبیریی کتێبێک لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی کۆدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی رۆشنبیریی کتێبێک لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی کۆدەکاتەوە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی نمایشکردنی کتێبێک لە پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی، یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان نیگەران دەکات و وەزارەتی رۆشنبیریی کتێبەکە کۆدەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی رۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "دوای ئەوەی لەلایەن یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان، ئاگادارکرانەوە کە کتێبێک لەپێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لەشاری سلێمانی نمایشکراوە بەناوی (سلطان هاشم، ذاكرة الحروب وٲسرارها)  کە دیمانەیەکی درێژە لەگەڵ وەزیری بەرگری عیراق لەسەردەمی رژێمی بەعسی لەناوچوو، دیمانەکە لەزینداندا لەلایەن د. علی السعدی ئەنجامدراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لەدیمانەکەدا ئەوەی کەسوکاری ئەنفالەکانی نیگەرانکردووە، نکۆڵی سوڵتان ھاشمە لەوەی ئەنفال لەدژی خەڵکی سیڤیلی کوردستان ئەنجامدرابێت بەڵکو لەدژی ھێزی پێشمەرگە بووە"، لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکە ئەوەش باسکراوە "پاش ئاگادارکردنەوەی تیمی وەزارەتمان لەپێشانگاکە، ئەمڕۆ کتێبەکە لەناو وەشانخانەی (دار القناديل للنشر و التوزيع)  کۆکرایەوە".

ئەوەشی خراوەتەڕوو "وەک ئەرکی خۆمان بەرانبەر بە مێژوو و فەرھەنگی گەلەکەمان رێگەنادەین ھیچ شتێک، کە مێژووی گەلەکەمان بشێوێنێت بڵاوبکرێتەوە".

ر. ب

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال