کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەھیدی یەکێتی بۆ ئێمە رۆژی وەفا و پابەندبوونمانە بە رێبازی خوێنی شەھیدان و درێژەپێدان بەو خەباتەی لەبەردەم پەتی سێدارەدا دروشمی (کەم بژی و کەڵ بژی) بەرزکردەوە.

سبەینێ یەکشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2021 هاوکاتە لەگەڵ رۆژی شەهیدی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بەو هۆیەشەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "رۆژی شەھیدی یەکێتی بۆ ئێمە رۆژی وەفا و پابەندبوونمانە بە رێبازی خوێنی شەھیدان و درێژەپێدان بەو خەباتەی لەبەردەم پەتی سێدارەدا دروشمی (کەم بژی و کەڵ بژی) بەرزکردەوە، لە بەرانبەر ئەم شکۆیەدا بەڕامانێکی قوڵەوە بەرەو داھاتوویەکی گەشتر ھەنگاودەنێین و رەوتی رێكخستنەوەی ژیانی حزبایەتی پشتبەستوو بەم شکۆیە بەردەوامی پێدەدەین، یەکێتی یەکێتییەکەی مام دەبوژێنینەوە و لەبەرامبەر میللەت، کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و تێکۆشەراندا بەڵێن دەدەینەوە وەفاداری ئەم بەرپرسیارێتییە بین و ئەم ئیرادەیە راوەستانی بۆ نییە".

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیش دەکاتەوە "بۆ ئەم قۆناغە و قۆناغی داھاتووش کە بەرھەمی خەباتی تێکۆشانی سەختی چەکداری، سیاسی و دبلۆماسییەکی سەرکەتوو بووە لە دروستکردنی کیانی خۆبەڕێوەبردنی ھەرێمی کوردستان، کە پشکی شێری ئەو سەرکەوتنە بەر یەکێتی و تێکۆشەر و شەھیدەکانی دەکەوێت، بۆیە یەکێتی حزبی سەرکەوتنە".

هاوسەرۆکی یەکێتی دووپاتیشی دەکاتەوە "یەکێتی حزبی سەرکەوتنە و کۆڵنادات لە خەباتی نوێی دیموکراسی، پەرلەمانی و نەتەوەیی لە چوارچێوەی ھەرێم و عیراقدا تا گەلەکەمان بە تەواوی مافەکانی دەگات و ژیانێکی خۆشگوزەران و شایستە بۆ کۆمەڵانی خەڵک مسۆگەردەکات، ئەم ئامانجەش بە پشتیوانی تاک بە تاکی گەلەکەمان بەدیدێت لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەھەمان دڵسۆزی و پەرۆشییەوە کە لەھەموو وێستگەکانی خەباتدا لە یەکێتییەکەیان کردووە".

لە کۆتای پەیامەکەشیدا رایگەیاند "سەری رێز و نەوازش بۆ شەھیدەکانمان دادەنەوێنین و لەبەردەم گڵکۆی بەرزیاندا بەڵێن دووپاتدەکەینەوە پارێزەری یەکێتی و یەکێتییەکان دەبین".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال