کوردستانی
سبەینێ شایستە داراییەکانی ئەم توێژە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی نۆ دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی نۆ دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 20ی تشرینی دووەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا مامۆستایانی وانەبێژی سنووری بەڕێوەبەرایەتییان ئاگادار دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانانەی کە مامۆستای وانەبێژییان هەیە، سەردانی بەشی ژمێریاری پەروەردەی گشتیی هەولێر بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی نۆ.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر ئەوەش خراوەتەڕوو ، پێویستە خوودی بەڕێوەبەری قوتابخانەکان ئامادە بن نەک مامۆستایان.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 21 هەزار مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانەکاندا وانە دەڵێنەوە، بەڵام بە فەرمی دانەمەزراون، لەماوەی رابردوودا زۆرجار داوای دامەزراندنیان کردووە و چەندین جار حکومەت بەڵێنی دامەزراندنیانی داوە، بەڵام نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



