کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: ئەمشەو لەم ناوچانە بەفر دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: ئەمشەو لەم ناوچانە بەفر دەبارێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، ئەمشەو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم نمەباران بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت.

لە راگەیەندراوێکی ئەمشەویدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند "ئەمشەو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم نمە باران بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوامدەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوری خۆرهەڵاتیش ئەگەری بەفرێکی کەم هەیە".

هەر بە پێی راگەیاندراوەکە رێژه‌ى بارانبارین له‌ 12 كاتژمێرى رابردوو به‌مشێوه‌یه‌ بوو:

هەولێر: دڵۆپ

پیرمام : دڵۆپ

شەمامک: دڵۆپ

زاخۆ: 1.5 ملم

دهۆک: 0.7 ملم

بارزان: 1.8 ملم

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan