گێتی
بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکەوە 75 کۆچبەر خنکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند، 75 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکەوە خنکاون و 15 کۆچبەریش رزگاریان بووە.
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند، 75 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکەوە خنکاون و 15 کۆچبەریش رزگاریان بووە.
ئەمڕۆ شەممە 20ی تشرینی دووەمی 2021 رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست کە دەیانویست لە لیبیاوە بپەڕنەوە بۆ ئەوروپا زیاتر لە 75 کۆچبەر خنکاون و 15 کۆچبەریش رزگاریان بووە و ھێنراونەتە سەر وشکایی شاری زوارا لە رۆژئاوای لیبیا".
سەبارەت بە نازنامەی ئەو کۆچبەرانە کە خەڵکی چ وڵاتێکن و ناسنامەیان چییە، تا ئێستا رێکخراوەکە هیچ زانیارییەکی لەسەر ئاشکرانەکردوون.
هەر بە پێی ئامارەکانی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە ماوەی ئەمساڵدا ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە ھەزار و 300 کەسی تێپەڕاندووە.
ر. ب
ر. ب