کوردستانی

لە ئەدهەم بارزانییەوە بۆ دەوڵەتی تورک

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئەدهەم بارزانییەوە بۆ دەوڵەتی تورک
مەودا میدیا-

سەرکردایەتییەکی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نووسینێک وەڵامی وەزیری بەرگریی تورکیا دەداتەوە و دەڵێت  "له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا گۆێبیستی لێدوانێكی ئێوه‌ بووم، له‌ په‌رله‌مانی توركیا كه‌ ده‌ڵێن هیچ شۆێنێك نییه‌ به‌ ناوی كوردستان نه‌ لێره‌، نە له‌ توركیا و نه‌ له‌ عیراقیش، چۆن بۆچوونه‌كانتان ده‌رده‌بڕن ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی بە جه‌نابتانه‌وه‌ هه‌یه‌".

ئەردهەم بارزانی٫ سەرکردایەتی پێشووی پارتی دەشڵێت "له‌ كاتێك دا كه‌ ئه‌م بۆچوونه‌ خاك و وڵاتی میلله‌تێكی ده‌ها ملیۆن كه‌سی ره‌د ده‌كات و ده‌ڵێت كه‌ خاكێك به‌ ناوی كوردستان وجودی نییه‌، ئایه‌ جه‌نابیشتان ئه‌م مافه‌ بۆ ئێمه‌ به‌ روا ده‌بینن كه‌به‌رگری له‌ خاكمان بكه‌ین و بڵێین جه‌نابی وه‌زیر، به‌كان بێگ هیچ میلله‌تێك هه‌یه‌ كه‌ بێ خاك بێت"

 بارزانی ئەوەشی نووسیوە "ئێمه‌ كوردین وڵاتمان  ناوی كوردستانه‌ و كه‌وتووته‌ نێوان چوار ده‌وڵه‌تدا، به‌ ناوی عیراق، ئێران، توركیا و سوریا دا، باوه‌ڕت هه‌بێ جه‌نابی ئاكار من چاوه‌رێی لێدوانی وەڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی حكومی وحزبی ئه‌م به‌شه‌ی باشووری كوردستان بووم، ئه‌گه‌ر لێدوانیان هه‌با پێویستی به‌ ئه‌م لێدوانه‌ی من نه‌ده‌كرد".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال