عیراقی

داوای هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دەکرێت
مەودا میدیا-

 وتەبێژی بزووتنەوەی حقوق سەر بە میلیشیای عەسائیب ئەهلوحەق رایدەگەیەنێت هاوپەیمانی فەتح بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات، ئاماژە بەوەشدەکات داوای یاسایی پێشکەشکردووە.

 مەحمود رەبیعی، وتەبێژی بزووتنەوەی حقوق سەر بە میلیشیای عەسائیب ئەهلولحەق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هاوپەیمانی فەتح داوایەكی یاسایی پێشكەش بە دادگای باڵای فیدراڵی كردووە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەچوو".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەڵگەی هونەری و یاسایی لەگەڵ داواکارییەکەدا هاوپێچکراوە، هەروەها داواشکراوە تا یەكلاییكردنەوەی داواكەیان، راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی دوابخرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال