کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە بە تووندی وەڵامی وەزیری بەرگریی تورکیا دەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پێشمەرگە بە تووندی وەڵامی  وەزیری بەرگریی تورکیا دەداتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی وەزیری بەرگریی تورکیا دەداتەوە کە لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاندبوو ھیچ جوگرافیایەک نییە بە ناوی کوردستانەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "وتەكانی خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگریی توركیا لەبەر ئینكاركردنی كوردستان جێگەی سەرسوڕمانە، بۆ ئێمە جێگەی پرسیارە كەسێك لە پێگەیەكی فەرمیی دەوڵەتدا رێگە بە خۆی بدات ئینكاری واقیعێكی مێژوویی و دیموگرافی و جوگرافی بكات كە لە راستیدا خۆشی قەناعەتی پێی نییە".

ئاماژە بەوەشکراوە "وەزیرى بەرگرىی تورکیا خۆی سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و پێمان ناڵێ ئەو شوێنەی سەردانی كردووە كوێیە و ناوی چییە؟، ئەگەر ئەم بەڕێزە لە بوونی جوگرافیای كوردستان هەر گومانی هەیە با ئاوڕێك لە بەڵگەنامە و مێژووی عوسمانییەكان بداتەوە ئینجا بۆی دەردەكەوێت كوردستان هەیە یان نییە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "عەقلییەتی ئینكاركردنی میللەتێك و جیۆگرافیاكەی هەمیشە سەرچاوەی كێشە و گیروگرفت بووە و بە هیچ ئەنجامێك ناگات".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال