کوردستانی

وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم: بەکارهێنانی مۆبایل و تیژڕەویی پشکی شێریان هەیە لە هۆکاری رووداوەکانی هاتوچۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم: بەکارهێنانی مۆبایل و تیژڕەویی پشکی شێریان هەیە لە هۆکاری رووداوەکانی هاتوچۆ
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

21ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆ دیاریکراوە و وتەبێژی  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەرێمیش هۆکاری زۆری رووداوەکان لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو و دەڵێت "بەکارهێنانی مۆبایل و تیژڕەویی پشکی شێریان هەیە لە هۆکاری رووداوەکانی هاتوچۆ".

ئەسعەد مەلا كەریم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی هۆکارەکانی رووداوی هاتوچۆوە بە مەودا میدیای راگەیاند "سێ هۆکار هەیە بۆ رووداوەکانی هاتوچۆ ئەوانیش، شۆفێر و ئۆتۆمبێل و رێگەوبان، بەڵام سەرەکیترین هۆکار خودی شۆفێرەکەیە، بەهۆی پابەندنەبوونی بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و بەکارهێنانی مۆبایل و تیژڕەوییە کە پشکی شێریان هەیە".

لەبارەی دانانی کامێراکانی هاتوچۆ  وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەرێم وتی "دانانی کامێرا ژمارەی رووداوەکانی هاتوچۆ کەم دەکاتەوە، بەڵام شۆفێران کاتێک دەگەنە کامێراکان خێراییەکان کەم دەکەنەوە و دواتر دەچنەوە سەر هەمان خێرایی، بۆیە پێویستە هەموو شوێنێک کامێرای لێ دابنرێت بە مەبەستی کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێش شەڕی داعش چەندین پلانمان بۆ دانانی کامێرا لە سەرجەم شەقامەکان بە تایبەت رێگەکانی دەرەوەی شار پێشکەش کردبوو، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت لەئێستادا سەرقاڵین بەوەی لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە ئەو کارە جێبەجێ بکرێت".

بەپێی ئاماری ئەمساڵی رووداوەکانی هاتوچۆ کە مەودا میدیا لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێم وەریگرتووە کە ئامارەکانی مانگی کانونی دووەم تاوەکو تشرینی یەکەمی 2021ی هەرێمی کوردستانی تێدایە، بەپێی ئەو ئامارە لە ماوەی ئەو 10 مانگەدا 3509 رووداوی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان روویداوە و لەو رووداوانەشدا 530 کەس گیانیان لەدەستداوە و 6026 کەسی دیکەش برینداربوون.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال