کوردستانی

بکوژی کەسێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بکوژی کەسێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند کە دوێنێ شەممە له‌ گه‌ڕه‌كی سێتاقان كه‌سێكی كوشت، ئاماژە بەوەشکراوە رێوشوێنی یاسایی به‌رانبه‌ر تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایگەیاند "دوێنێ شه‌ممه‌، تاوانێكی كوشتن له‌ گه‌ڕه‌كی سێتاقانی شاری هه‌ولێر روویدا و شاخه‌وان جاسم سالم به‌ چه‌قۆ كوژرا و تاوانبار رایكرد، دوای به‌دواداچون له‌لایه‌ن تیمه‌كانیان، دوای كاتژمێرێك توانرا تاوانبار (ش، س، ع) له‌دایكبووی 1985 له‌ سنوری بنكه‌ی ئاسایشی كه‌ورگۆسك ده‌ستگیر بكرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "له‌ئێستادا رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ وه‌رگرتنی سزای یاسایی خۆی، "جارێكی تر هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌رده‌م ئاماده‌ین بۆ پاراستنی سه‌روماڵیان".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan