عیراقی
کاتی دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاوڵاتییان راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لە عیراق دەست بەدابەشکردنی سەبەتە خۆراکی هاوڵاتییان کراوە، بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی-ش رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا بە پێی ئەو پلانەی وەزارەتی بازرگانیی عیراق دایناوە سەبەتەی سێیەمی خۆراک دەگاتە کۆگاکانیان و دەست بە دابەشکردنی دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2021 شەوکەت محەمەد, بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە چەند رۆژی داهاتوودا بە پێی پلانی وەزارەتی بازرگانیی عیراق سەبەتەی خۆراک دەگاتە کۆگاکانیان هاوشێوەی مانگی پێشوو دەستدەكەن بە دابەشكردنی، بۆ ئەم مانگە نیسک لابراوە و فاسۆلیا خراوەتە جێگەکەی".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا تەنها زەیت و شەکر گەیشتووەتە کۆگاکانیان، بەڵام بەهۆی کەمی بڕەکەیەوە دەستیان بە دابەشکردنی نەکردووە هەر کاتێک سەرجەم مادەکان گەیشتن دەست بە دابەشکردنیان دەکەن، وتیشی، ئەو سەبەتە خۆراکەی بڕیارە دابەشبکرێت هی مانگی 11ەیە".
ئەوە لە کاتێکدادایە ئەمڕۆ عەلا جبوری، وەزیری بازرگانیی عیراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عیراقی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە دەستیانکردووە بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی هاوڵاتییان و بەگوێرەی فۆڕمی خۆراک بەسەریاندا دابەشدەکرێت.
ر. ب