کوردستانی
زانیاریی نوێ لەسەر مووچەی ئەم مانگە، وەزیری دارایی قسە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران رایگەیاند، هیچ گۆرانێک لە کاتی دابەشکردنی مووچەدا نەکراوە و مووچە بێ لێبڕین لە کاتی خۆیدا دابەشدەکرێت.
وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران رایگەیاند، هیچ گۆرانێک لە کاتی دابەشکردنی مووچەدا نەکراوە و مووچە بێ لێبڕین لە کاتی خۆیدا دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ئاوات شێخ جهناب، وهزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی ههرێمی كوردستان بە کەناڵی رووداوی راگەیاند "هیچ گۆڕانێک لە وادەی دابەشکردنی مووچەدا نەکراوە و لە 25ی مانگ بەبێ لێبڕین دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت".
ئەوەشی خستووتەڕوو "هەندێک کێشەمان هەبووە لەگەڵ کۆکردنەوەی داهاتی خاڵە سنوورییەکانی سلێمانی، ئەگەرنا داهاتی گومرگی هەرێم بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیادی کردووە".
هاوکات جەختی لەوەشکردووەتەوە "حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە سیاسەتی پشتبەخۆبەستن و دەمانەوێت داهات زیاد بکەین بۆئەوەی لە فشارەکانی وڵاتانی دیکە رزگارمان بێت".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



