کوردستانی
کێشەی کارەبای ئەم گەڕەکەی سلێمانی چارەسەرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەکی کەڵەکنی شاری سلێمانی بەهۆی تەقینی یەکێک لە محاویلەکانەوە کارەبای نیشتیمانییان نەبووە، بەشی سیانەی بەڕیوەبەرایەتیی کارەبای کوردساتیش دەڵێت "محاویلەکەیان لەبەشی سیانە چاککراوەتەوە دوێنێ لەژێر تاقیکردنەوە دابووە و ئەمڕۆ بۆیان دەبسترێتەوە و کارەبای نیشتیمانییان بۆ دەگەڕێتەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2021 لەسەر نەبوونی کارەبای بەشێک لە گەڕەکی کەڵەکن بەشی سیانەی کارەبای بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای کوردسات بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە محاویلێکی کارەبای بەشێک لەگەڕەکی کەڵەکنی شاری سلێمانی بەهۆی زەختی زۆرەوە تەقیوە و بەو هۆیەشەوە بەشێک لە ماڵەکانی ئەو گەڕەکە بێ کارەبابوون".
ئاماژەی بەوەشکرد " دوێنێ یەکشەممە محاویلەکە براوە بۆ بەشی سیانە و چاککراوەتەوە خراوەتە ژێر تاقیکەردنەوە و هیچ کێشەیەکی نەماوە و ئەمڕۆ بۆیان دەبەسترێتەوە و دووبارە کارەبای نیشتیمانییان بۆ دەگەڕێتەوە".
لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما هاوڵاتییان ژمارەیەکی زۆر لە ئامێرەکانی گەرمکەرەوە بەکاردەهێنن بەمەش زەختێکی زۆر دەچێتە سەر محاویلی کارەبای گەڕەکەکان و زۆرجار دەبێت هۆی تەقیناین و بێکارەبا بوونی گەڕەکەکان.
ر. ب

بیروڕا