کوردستانی
قایمقامی سلێمانی: به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كان له‌نه‌زانینه‌وه‌یه نه‌ك چاوچنۆكی و خه‌ڵه‌تاندنی كڕیاران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
قایمقامی سلێمانی رایگەیاند، بنه‌مای كاركردنی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان زیان گه‌یاندن نییه به كاروبازاڕی هیچ كه‌سێك به‌ڵكو پابه‌ندكردنی شوێنه‌كانه به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، به‌شێكی زۆری ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی تۆمارده‌كرێن، له‌ئه‌نجامی نه‌زانینه‌وه‌یه نه‌ك چاوچنۆكی و خه‌ڵه‌تاندنی كڕیاران.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2021 ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لیژنه هاوبه‌شه‌كان كۆبوه‌وه رایگه‌یاند "له‌پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ته‌ندروستیی هاوڵاتییانی شاره‌كه‌مان لیژنه هاوبه‌شه‌كان رووبه‌ڕووی ئه‌ركه‌كانی نیشتیمانی، ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تیی بونه‌ته‌وه كه ئه‌ویش چاودێریكردنی دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانه، بۆیه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه ئه‌ندامانی لیژنه جیاوازه‌كانی قایمقامیه‌ت به‌ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بنه‌مای كاركردنی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان زیان گه‌یاندن نییه به كاروبازاڕی هیچ كه‌سێك به‌ڵكو ئامانجی سه‌ره‌كیمان پابه‌ندكردنی شوێنه‌كانه به‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، كه‌ئه‌وه‌ش سوود به دوكاندار و بازرگانه‌كانیش ده‌گه‌یه‌نێت".
هاوکات لەبارەی تۆمارکردنی سه‌رپێچیەکانیش قایمقامی سلێمانی باسی لەوەکرد "به‌شێكی زۆری ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه تۆمارده‌كرێن، له‌ئه‌نجامی نه‌زانینه‌وه‌یه نه‌ك چاوچنۆكی و خه‌ڵه‌تاندنی كڕیاران بۆیه له‌كاتی پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رشوێنێك شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی رێكاره یاساییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، هیوادارین سه‌رجه‌م شوێنه‌كان پابه‌ندبن به رێنماییه‌كانی كاركردن بۆئه‌وه‌ی قایمقامییه‌تی سلێمانی ناچار به‌سزادانیان نه‌بێت".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا