کوردستانی
نوێترین زانیاری لەسەر چارەنووسی کۆچبەران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەبارەت بە گەڕاندنەوەی کۆچبەران لە نوێترین لێدواندا سەرۆکی بێلاڕوسیا رایگەیاند، بۆ رێکخستنی گەشتێکی دیکەی ئاسمانی بۆ کۆچبەران و گێڕانەوەیان بۆ وڵاتەکانیان لە ئامادەکاریدان.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2021 ئەلێکساندەر لوکاشێنکۆ، سەرۆکی بێلاڕوسیا رایگەیاند "نایەوێت وڵاتەکەی لەگەڵ پۆڵەندا بەهۆی پرسی کۆچبەرانەوە تووشی پێکدادان ببێت، کە پێدەچێت سەربکێشێت بۆ جەنگ، هەربۆیە ئامادەکاری دەکەن بۆ رێکخستنی گەشتێکی دیکەی ئاسمانی لە کۆتایی ئەم مانگەدا بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەران".
لەلایەکی دیکەوە سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئێمە لە گەڵ لایەنەکانی ئەوروپا دەمێکە باسی ئەوە دەکەین، ئەگەر بیانەوێت خەڵک روویان تێ نەکات پێویستە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن"، سەبارەت بە دەنگۆی وەرگرتنی 2000 کۆچبەر لەلایەن ئەڵمانیاوە رەتیدەکاتەوە و دەڵێت "وەزیرێکی ئەڵمانیا پێی وتین ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی راستی نییە".
یەکێتی ئەوروپا بیلاڕووسیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە لێشاوەکەی دروستکردووە بۆ فشارخستنەسەر یەکێتییەکە و تۆڵەکردنەوە لەو سزایانەی بەسەریدا سەپاندووە سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن سەرۆکی بیلاڕووسیاوە.
ر. ب

بیروڕا