کوردستانی
داوایەکی بەپەلە لە وەزیری خوێندنی باڵاوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان دژی خەرجنەکردنی دەرماڵە بۆیان گرژی لێکوتەوە و هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بۆ بڵاوەپێکردنیان گازی فرمێسک رێژ‌و داری کارەباییان بەکارهێنا و بەهۆیەوە چەندین خوێندکار برینداربوون و دەستگیرکران.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2021 ئارام محه‌مه‌د قادر, وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەى خوێندکارانى خۆپیشاندەر کرد و تێیدا رایگەیاند "داوام له‌د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كرد هه‌وڵبده‌ن به‌هێمنى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خوێندكاران بكرێت و توندوتیژیان له‌دژ به‌كارنه‌هێنرێت، چونكه داواكاریه‌كانیان ره‌وایه و مافى خۆیانه".
ئاماژەی بەوەشكردووە "چه‌ندجارێك له‌كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باسى ده‌رماڵه‌مان كردووه، داواكاریشم ناردوه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و له‌وێشه‌وه ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی كراوه، به‌ڵام به‌چه‌ند هۆكارێك داواكاریه‌كه جێبه‌جێنه‌كراوه".
ئەوە لە کاتێکدایە لە ئەنجامی ئەو گرژیانەی لە نێوان خویندکاران و هێزە ئەمنییەکاندا دروستبوو ئەمڕۆ لە خۆپیشندانەکانی خوێندکاران بۆ داواکردنی گەرانەوەی دەرماڵە، چەند خوینکارێک برینداربوون.
ر. ب
ئەوە لە کاتێکدایە لە ئەنجامی ئەو گرژیانەی لە نێوان خویندکاران و هێزە ئەمنییەکاندا دروستبوو ئەمڕۆ لە خۆپیشندانەکانی خوێندکاران بۆ داواکردنی گەرانەوەی دەرماڵە، چەند خوینکارێک برینداربوون.
ر. ب
بیروڕا



