کوردستانی
وەفدێکی رۆژئاوای کوردستان بۆ ئەم مەبەستە لە روسیایە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەفدێکی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان، سەردانی روسیا دەکات و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی تایبەت بە رۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن.
وەفدێکی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان، سەردانی روسیا دەکات و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی تایبەت بە رۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2021 سەرچاوەیەک لە خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا بە رۆژنامەی عەرەبیە جدیدی راگەیاندووە "لە رۆژی یەک شەممەوە وەفدێکی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا، بە سەرۆکایەتیی ئیلھام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە)، لە مۆسکۆی پایتەختی روسیایە".
سەرچاوەکە ئامەژەی بەوەشکردووە "بە پێی زانیارییەکان وەفدەکە چاوی بە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا دەکەوێت و دواین پێشھاتەکانی رەوشی رۆژئاوای کوردستان و ھەڕەشەکانی تورکیا و پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و حکومەتی سوریا تاوتوێ دەکەن".
لە سەردانێکی هاوشێوەدا مانگی رابردووش ئیلھام ئەحمەد بە سەرۆکایەتی وەفدێک سەردانی واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکای کرد و چاوی بە بەپرسانی ئەو وڵاتە کەوت و رایگەیاند، ئەمەریکا بەڵێنی مانەوەی ھێزەکانی لە سوریا و بەردەوامبوونی ھاوکارییەکانی بۆ ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) دووپاتکردووەتەوە.
بیروڕا



