کوردستانی
دواین زانیاری لەسەر ژمارەی ئەو خویندکارانەی لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان دژی خەرجنەکردنی دەرماڵە بۆیان، گرژی لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بۆ بڵاوەپێکردنیان گازی فرمێسک رێژ و داری کارەباییان بەکارهێنا و بەهۆیەوە چەندین خوێندکار برینداربوون و دەستگیرکران.
سەبارەت بە ئاماری ئەو خوێندکارانەی ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی و قەزاکانی دەوروبەری بۆ داواکردنی گێڕانەوەی دەرماڵە سازکرابوو، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئەم ساتە ئاماری ورد و تەوامان بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام ئاگاداریین چەند خویندکارێک برینداربوون بەهۆی دروستبوونی گرژی لەنێوان خویندکاران و هێزە ئەمنییەکانەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لەسەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە چەندین تیمی پزیشکی و ئامبوڵانسمان ناردووەتە شوێنی خۆ پیشاندانەکان بۆ ئەوەی لە حاڵەتی ئامادە باشیدابن بۆ ئەگەری روودانی هەر رووداوێک، دوای ئەوەی ئاماری بریندارانم بەدەست گەیشت بۆ میدیاکان بڵاو دەکەینەوە".
لەسەر برینداربوونی خویندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان ئارام محهمهد قادر, وهزیرى خوێندنى باڵاو توێژینهوهى زانستى حكومهتى ههرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەى خوێندکارانى خۆپیشاندەر کرد و تێیدا رایگەیاند "داوام لهد.ههڤاڵ ئهبوبهكر كرد ههوڵبدهن بههێمنى مامهڵه لهگهڵ خوێندكاران بكرێت و توندوتیژیان لهدژ بهكارنههێنرێت، چونكه داواكاریهكانیان رهوایه و مافى خۆیانه".
ر. ب

بیروڕا