کوردستانی
لە کۆتاییدا هەڤاڵ ئەبوبەکر سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پاریزگاری سلێمانی لەسەر خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان هاتە دەنگ و رایگەیاند، ئێمە وەک پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی لە داوا رەواکانتان دەکەین و دژی هەر توندوتیژیی و بەریەککەوتنێکین لە هەر لایەکەوە بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2021 هەڤاڵ ئەبوبەکر، پاریزگاری سلێمانی لەسەر داوای خوێندکاران و ئەو گرژیانەی ئەمڕۆ لە نێوان خوێندکاران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو رایگەیاند "ئێمە وەک پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی لە داوا رەواکانتان دەکەین و دژی هەر توندوتیژیی و بەریەککەوتنێکین لە هەر لایەکەوە بێت، پەیام و داواکارییەکانی ئێوەمان گەیاندۆتە وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەخوازین بەزوترین کات وەڵامی داوا رەواکانتان بدرێتەوە".
جەختیشی کردەوە "پاراستنی ئارامیی و سەقامگیریی ئەرکی هەموومانە و پارێزەری هەر چالاکیی و رێگەیەکی مەدەنیانە دەبین کە بە ئاشتیانە گوزارشت لە داخوازییەکان بکات".
ئەوە لە کاتێکدایە لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان دژی خەرجنەکردنی دەرماڵە بۆیان، گرژی لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بۆ بڵاوەپێکردنیان گازی فرمێسک رێژ و داری کارەباییان بەکارهێنا و بەهۆیەوە چەندین خوێندکار برینداربوون و دەستگیرکران.
ر. ب

بیروڕا