عیراقی

ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی گەشت دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی گەشت دەکەن
مەودا میدیا-

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عیراق ئاگاداری سەرجەم گەشتیارە عیراقییەکان و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئاگادار دەکاتەوە کە دەبێت لەمەودوا پشت بە بەڵگەنامەی نێودەوڵەتی خۆكوتان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا و لەگەڵ پشكنینی(PCR) بەر لە 72 كاتژمێر لەکاتی گەشتکردندا.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2021 لە راگەیەندراوێکدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عیراق رایگەیاند "لە ئەمڕۆوە پشت بە بەڵگەنامەی نێودەوڵەتی خۆكوتان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا و لەگەڵ پشكنینی(PCR) بەر لە 72 كاتژمێر دەبەسترێت لەکاتی گەشتکردن، ئەمەش پێشتر لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنییەوە روونكردنەوەی لەبارەوە دراوە كە هاوشانە لەگەڵ پرەنسیپە نێودەوڵەتییەكان بۆ بەڵگەنامەی نێودەوڵەتی خۆكوتان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا".

ئاماژە بەوەشکراوە "پشت بە بەڵگەنامەی خۆكوتان دژ بە كۆرۆنا دەبەسترێت لە هەموو وڵاتانی تر لەكاتی گەشتکردن لە فڕۆكەخانەكانی عیراقەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال