کوردستانی
گرنگترین کار و پلانەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ وەرزی زستان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگترین کار و پلانەکانی وەزارەتەکەی بۆ وەرزی زستان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت تەواويی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبا و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی كارەبا پابەندی بڕیارەکانی کۆنترۆڵی ناوەندی وەزارەت دەبن.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "وەزارەتی کارەبا کار و پلانەکانی بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا لە وەرزی زستان خستەڕوو".
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بە سەرپەرشتی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێم ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
- تەواويی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبا و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی كارەبا پابەندی بڕیارەکانی کۆنترۆڵی ناوەندی وەزارەت دەبن.
- ئامادەکاریی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دابەشکردنی کارەبا بۆ وەرزی زستان لە مانگەکانی (2,1,12) دەکرێت.
- ڕاپۆرتی (داهاتی کارەبای شارەکان و سەرپێچییەکان) ئامادە دەکرێت.
-هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی بەردەوام دەبێت و ڕێکاریی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر.
- بە کەمکردنەوەی رۆتین و دابینکردنی پێداویستییەکانی، پڕۆژەی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت و ژمارەیەکی زیاتر دەبەسترێت.
- لیژنەکانی پێوەری زیرەک لە پارێزگاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ناوەندی پێوەری زیرەک، کێشەی دانانی پێوەری زیرەک بۆ ئەو هابەشانەی کارەبا چارەسەر دەکەن کە ستوونی کارەبایان نییە.
س،ر

بیروڕا