کوردستانی
خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان ناڕازین و پەرلەمان و حکومەتی کوردستانیش وەڵامیان نادەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی چەند رۆژێکە لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان خوێندکاران بەردەوامی هەیە دژی پێنەدانی دەرماڵە ئەمڕۆش لە شاری سلێمانی گرژیی کەوتە نێوان خوێندکاران و هێزە ئەمنییەکان توندوتیژی لێکەوتەوە، ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت ئیدانەی توندوتیژەکانی بەرانبەر خوێندکارن دەکەین و دەڵێت "دەرماڵە مافێکی سەرەتایی خوێندکارانە".
ئاشنا عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە ئیدانەی ئەو توندوتیژیانە دەکەین کە بەرانبەر خوێندکاران کراوە، چونکە ئەمە بەزاندنی هێڵی سوورە بەهۆی ئازاردانی خوێندکاران رشتنی گازی فرمێسک رێژ و شکاندنی حەرەمی زانکۆ".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە لە ماوەی رابردوودا یاداشتێکمان پێشکەشکردووە کە 48 واژۆی لەسەر کراوە بۆی دانیشتن بکرێت لەسەر ئەم داواکارییە رەوایەی خوێندکاران، بەڵام بەداخەوە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئاوا کێشەکان نەتەقێتەوە و ناڕەزایی خەڵک نەگاتە لوتکە نایەن بەدەم داواکارییەکەوە".
باسی لەوەشکرد "ئەم خوێندکارانە داوای مافێکی سەرەتایی خۆیان دەکەن کە دابینکردنی دەرماڵەکانییە کە لە ساڵی 2014وە حکومەتی هەرێم بە بیانووی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و نەناردنی بودجە لە بەغدا بڕیویەتی، بەڵام لە ئێستا هیچ کام لەو کێشانە نەماوە، بۆیە بە ئاسانی دەتوانن چارەسەری ئەم کێشەیەی خوێندکاران بکەن".
ئاشنا عەبدوڵڵا وتی "وەک ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا هەستاوم بە پێشکەشکردنی یاداشتێک بەپێی مادەی 66 بڕگەی یەکەم لە پەیڕەوی ناوخۆی کوردستان کە دەوانرێت 10 ئەندام داوای پرسێک بکات بۆئەوەی کە لەناو پەرلەمان بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار گفتوگۆی لەسەر بکرێت، بەڵام ئێمە یاداشتێکمان بە 48 واژۆوە پێشکەشکردووە داوامان کردووە لەسەر ئەو پرسە دانیشتن بکرێت بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و خوێندنی باڵا، بەڵام بەداخەوە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان وەڵاممان ناداتەوە و نایخاتە بەرنامەی کارەوە".
س.ر

بیروڕا