کوردستانی

زانکۆی سلێمانی پشتگیری لە داواکانی خوێندکاران دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانکۆی سلێمانی پشتگیری لە داواکانی خوێندکاران دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و پشتگیری خۆی بۆ داواکارییەکانی خوێندکاران راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی لە رایگەیاند "ماوەی دوو رۆژە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی هاوکات لەگەڵ خوێندکارانی بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، دەستیان بەخۆپیشاندان کردووە بۆ داواکردنی دەرماڵەی مانگانەی خوێندکارانی زانکۆ، کە لە ساڵی (2014)ەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە، لە سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەستێنراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئێمەش وەک سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ئەم داواکارییەی خوێندکاران بەڕەوا دەبینین و پشتگیری تەواوی دابینکردنی دەرماڵەی مانگانەی خوێندکارانی زانکۆ دەکەین، ئاگادارین کە چینی خوێندکارانی زانکۆ لەم قۆناغەدا بە چ بارودۆخێکی دارایی ناهەمواردا تێدەپەڕن، وە هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە پێشتر چەندین جار ئەم داواکارییەی خوێندکاران لەلایەن ئەنجومەنی زانکۆ و وەزارەتی خوێندنی باڵا گفتوگۆی لەسەر کراوە و پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، یەکێکیش بووە لەکارنامەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی".

لە پەیامەکەی زانکۆی سلێمانی هاتووە "هەر بۆیە لە ڕوانگەی خەمخۆریمان بۆ خوێندکارانی زانکۆ جارێکی تر جەخت دەکەینەوە لەسەر داواکارییان بەدابینکردنی دەرماڵەی زانکۆیی بۆیان، لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی دوێنێ و ئەمڕۆدا، بەداخەوەچەند بەریەککەوتنێکی نەخوازراو لەنێوان خوێندکارانی زانکۆ و پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکاندا ڕویداوە، ئێمە وەک سەرۆکایەتی زانکۆ و ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی جەختدەکەینەوە لەسەر پاراستنی حەرەمی زانکۆ و ئیدانەی هەر پێشێلکارییەک و توندوتیژییەک دەکەینەوە کەلەدەرەوەی یاسا و رێنماییەکان ئەنجامدرابێت، هەربۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەکی بەدواداچون لەسەر ئاستی زانکۆ دروست دەکەین بۆ دەرخستنی راستییەکان و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی".

ئەوەش خراوەتەڕوو "داواکارین لە خوێندکارانی زانکۆکەمان بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانیان و بەردەوامی ڕەوتی خوێندن پابەندبن بە خوێندنی وانەکانیان و داواکارییەکانیان بەشێوازێکی شارستانی پێشکەش بکەن بەجۆرێک کەلە ئاستی پێگەی خوێندکاری زانکۆدا بێت، ئێمەش وەک هەمیشە پشتیوانی داوا رەواکانیان دەکەین و بەدواداچونمان بەردەوام دەبێت لە پێناو دابینكردنی دەرماڵەی مانگانە بۆ سەرجەم خوێندكارانی زانكۆكانی ھەرێمی كوردستان".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال