کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی: بەشێک لەو کەسانەی کە ئەمڕۆ بوونەتە هۆی دروستبوونی گرژی لە خۆپیشاندانەکان خوێندکار نین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندکاران بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت بەشێک لەو کەسانەی کە ئەمڕۆ بوونەتە هۆی دروستبوونی گرژی لە خۆپیشاندانەکان خوێندکار نین.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "ماوه‌ی دوو رۆژه خوێندكارانی زانكۆ گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ داواكردنی ده‌رماڵه، وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس بۆ پاراستنی گیانی خوێندكاره‌كانمان و هێمنی و ئاسایشی خۆپیشاندانه‌كه به‌رده‌وام بووین له‌پارێزگاری لێكردنیان".
ئاماژە بەوەشکراوە "به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ندێك له ئاماده‌بووانی خۆپیشاندانه‌كه كه به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشتووه و به‌ڵگه‌ی ته‌واومان لایه كه خوێندكار نین، ده‌ستیانكرد به به‌رد هاویشتن به ئاراسته‌ی هێزی چالاكی مه‌ده‌نی‌و هێرشكردنه سه‌ریان به چه‌قۆ و بۆكس خه‌نجه‌ر، ده‌رئه‌نجامی ئه‌م كاره گرژی‌و ئاڵۆزیی دروستبوو چه‌ند ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێك و چه‌ند خوێندكارێك بریندار بوون به به‌رد و دار، برینداره‌كان چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ ئه‌نجامدراوه‌و باری ته‌ندروستییان جێگیره".
باس لەوەشکراوە "وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیس ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ خوشك و برا خوێندكاره‌كانمان بۆ هه‌ر تێبینی و گله‌یی و گازه‌نده‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان".
ئەوەش هاتووە "داواكارین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ده‌م داواكاریی و دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانه‌وه بچن، له هه‌مانكاتیشدا داوا له خوشك و برا خوێنكاره‌كانمان ده‌كه‌ین كه گردبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌شێوازی هێمنانه و شارستانیانه ئه‌نجام بده‌ن و نه‌هێڵن خه‌ڵكانی گومان‌لێكراو چالاكییه شارستانییه‌كه‌یان لێ تێكبده‌ن".
س،ر

بیروڕا