کوردستانی

مەلا بەختیار: خوێندكار بەو بڕە هاوكارییە كەمە رازی بێت، هەق وایە حكومەت قەرز بکات بۆیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەلا بەختیار: خوێندكار بەو بڕە هاوكارییە كەمە رازی بێت، هەق وایە حكومەت قەرز بکات بۆیان
مەودا میدیا-

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و پشتیوانی خۆی بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان راگەیاند.

 لە پەیامەکەی مەلا بەختیاردا هاتووە "خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكەن بۆ دابینكردنی دەرماڵەیەكی كەم كە لێیان بڕاوە، چەندین رۆژە كۆبوونەوەی نارەزایی مەدەنی پیشەیی رێك دەخەن، دڵنیام حكومەت دەزانێ‌، مافی خۆپیشاندانی مەدەنی پیشەیی، یاسایی و رەوایە، بۆیە بە هیچ شێوەیەك ناكرێت توندوتیژی بەكاربهێنرێت بە زووترین كاتیش پێویستە مافە پیشەییەكەیان دابین بكرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "خوێندكاری پەیمانگە یان زانكۆ، بەو بڕە هاوكارییە كەمە رازی بێ‌، هەق وایە حكومەت قەرزیش بكات بە دەنگیانەوە بچێت، بە تایبەت كەسوكاری خوێندكاران زۆربەیان مووچە خۆرن و پاشەكەوتی مووچەش، زیانی پێ‌ گەیاندوون ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی كۆرۆنا كاریگەری لەسەر خوێندن و دەروونی خوێندكاران و سیستەمی خوێندن نالەبارە، بۆیە دەنگم دەخەمە پاڵ خواستی پیشەیی خوێندكاران و داواكارم زوو داواكەیان جێبەجێ‌ بكرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال